ڕاهێنەرى بایرن میونشن پێکانى گنابرى ڕاگەیاند

ڕاهێنەرى بایرن میونشن پێکانى گنابرى ڕاگەیاند و هیوادارە پێکانەکەشى قورس نەبێت و بەزوویى بگەڕێتەوە.

دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ماینز لە خولى ئەڵمانیا، هاینز فلێکى ڕاهێنەرى بایرن میونشن لە لێدوانێکدا، کە سایتى سپۆرت وەن بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بە پێکانەکەى سێرجى گنابرى دەکات، کە بەهۆیەوە لە خولەکى ٧٦دا بەناچارى یاریگاى جێهێشت.

فلێک دەڵێت "گنابرى لە قاچیدا توشى بەرکەوتنێک بووە  و چارەسەرى وەرگرتووە، هیواداریین پێکانەکەی خراپ نەبێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە قاچى ئازارى هەبوو.

فلێک باسى لەوەشکرد، هیوایان هەیە گنابرى چوارشەممە  بۆ ڕاهێنانەکانی تیپەکەیان بگەڕێتەوە، پێش یارییەکەى بەرامبەر مونشنگلادباخ، کە هەینى داهاتوو لە هەفتەى ١٥ى خولى ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
أحدث أقدم