ئەمساڵ بەكارهێنەرانی گۆگڵ لە هەموو شتێك زیاتر بە دوای وشەی كۆرۆنادا گەڕاون

كۆمپانیای گۆگڵ بڵاوی كردەوە كە ئەمساڵ بەكارهێنەرانی  گۆگڵ لە جیهاندا، لە هەموو وشەیەك زیاتر بە دوای "كۆرۆنا"دا گەڕاون.

گۆگڵ ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمساڵ ژمارەیەك وشە زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە، لەوانە كۆرۆنا، هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، كیوبی براینت،زووم ،خولی نایابی هیندی IPL.

هەروەها ئاشكرای كردووە كە هەریەك لە ئەكتەران، تۆم هانكس، جواكین فینیكس و ئەمیتاب باتشان لە گۆگڵدا زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە .

سەبارەت بە كەسایەتییە سیاسییەكانیش، گۆگڵ ئاماژەی داوە كە هەریەك لە جۆ بایدن، كیم گونگ ئوون، بۆریس جونسون، كامالا هاریس و جاكوب بلیك لە ناو كەسایەتییە سیاسییەكاندا، زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە.
أحدث أقدم