هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە مووسڵ ١٢ چەکداری داعشیان دەستگیر کرد
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکان، لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای پارێزگای نەینەوادا ١٢ چەکداری داعش دەستگیرکران.
دەزگای هەواڵگری و لێکوڵینەوەی فیدڕاڵی دەڵێت ، چەکدارە دەستگیرکراوەکان، بەشدارییان لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی دژ بە خەڵک و هێزە ئەمنیەکان و سەربازییەکان ئەنجامداوە.
