ڕیكی بۆیجی ئیسپانی و یاریزانی لاوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نزیكه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا.
له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه یانه‌ی ئارسیناڵ ده‌یه‌وێت تواناكانی ڕیكی بۆیج به‌ده‌ستبهێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كومان به كه‌می پشت به تواناكانی ده‌به‌ستێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامه‌نوسی باوه‌ڕپێكراو هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه نزیكه بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌رچی وه‌كو پێوست پشت به تواناكانی نابه‌سترێت.
ڕیكی بۆیج له وه‌رزی ئه‌مساڵ ته‌نها به‌شداری پێنج یاری یانه‌كه‌ی كردووه و ده‌یه‌وێت متمانه‌ی زیاتری كومانی ڕاهێنه‌ر به ده‌ستبهێنێت
