سبەینێ لە خولى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید میواندارى سێڵتا ڤیگۆ دەکات و بەرشەلۆنە و وێسکاش ڕووبەڕووى یەکتر دەبنەوە.
لە هەفتەى ١٧ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، سبەینێ کاتژمێر شەش و ١٥ خولەکى شەو، سیڤیلیە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس یارى دەکات و لە کاتژمێر ١١شدا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى ئەلفرێدۆ دى ستیفانۆ، میواندارى سێڵتا ڤیگۆ دەکات.
یەکشەممە کاتژمێر شەش و ١٥ خولەکى شەو، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەى یاریگا خۆیدا، ڕووبەڕووى ئەلاڤێس دەبێتەوە و لە کاتژمێر ١١ى شەویشدا، بەرشەلۆنە و وێسکا لە یاریگاى یانەى دووەم بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن.
