سبەینێ هەفتەى ١٤ى خولى ئەڵمانیا دەستپێدەکات

سبەینێ لە خولى ئەڵمانیا، لایپزیگ ڕووبەڕووى شتوتگارت دەبێتەوە و یەکشەممەش دۆرتمۆند و بایرن بەجیا یارىان هەیە.

لە هەفتەى ١٤ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئەڵمانیا، سبەینێ  کاتژمێر پێنج و نیوی ئێوارە، بایەر لیڤەرکوزن دەبێتە میوانى ئینتراخت فرانکفۆرت و کاتژمێر هەشت و نیوی  شەویش،  شاڵکە و هێرتا بەرلین  ڕووبەڕووى یەکتردەبنەوە.

لە  کاتژمێر ١٠ و نیوی شەو، لایپزیگ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر شتوتگارت یارى دەکات.

یەکشەممش کۆتا دوو یارى هەفتەکە بەڕێوەدەچن، کاتژمێر پێنج و نیوی  ئێوارە، بڕوسیا دۆرتمۆند لە یاریگاى سیگناڵ ئیدۆنا پارک، میواندارى فۆڵفسبۆرگ دەکات و  لە کاتژمێر هەشت نیوی شەویش، بایرن میونشن لە یاریگاى ئەلیانز ئەریناى تایبەت بەخۆى، ڕووبەڕووى ماینز دەبێتەوە.
أحدث أقدم