لە خولى ئینگلتەرا ئەمشەو، مانچستەر یونایتد میواندارى ئەستۆن ڤێلا دەکات و سبەینێش ئارسناڵ و تۆتنهام بەجیا یارى دەکەن.
لە هەفتەى ١٧ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، ئەمشەو کاتژمێر هەشت و نیو، ئیڤەرتۆن لە یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر وێست هام یارى دەکات و لە کاتژمێر ١١شدا، مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد، میواندارى ئەستۆن ڤێلا دەکات.
سبەینێ شەممەش چەند یارییەکى تر ئەنجام دەدرێت، لە کاتژمێر سێ و ٣٠ خولەکدا، تۆتنهام لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى لیدز یونایتد دەبێتەوە و کاتژمێر ١١ى شەویش، وێست برۆمیچ میوانداری ئارسناڵ دەکات .
یەکشەممەش کاتژمێر پێنج و ١٥ خولەکى ئێوارە، لیستەر سیتى بەرامبەر نیوکاسڵ یارى دەکات و کاتژمێر حەوت و ٣٠ خولەکى شەویش لە یارى لوتکەدا ، چێڵسى و مانچستەر سیتى ڕووبەڕووى یەکتر دەبنەوە.
لە دوا یارى هەفتەکەشدا، دووشەممە کاتژمێر ١١ى شەو، لیڤەرپوڵ ڕووبەڕووى ساوسامپتۆن دەبێتەوە.
