پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژى شەممەى داهاتوو پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 كۆدهبێتهوه .
تەعمە لەهیبى پەرلەمانتارى عێراق به ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقی راگەیاندووە، پەرلەمان بۆ ماوەى یەک مانگ ماوەى خۆى درێژ دەکاتەوە بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژە بودجە و لەڕۆژى شەممەى داهاتوشەوە پڕۆژەکە لەپەرلەمان ئامادە دەکرێت.
بهوهتهی ئهو پهرلهمانتاره، له مانگی یەکدا پهرلهمان پڕۆژهیاسای بودجه پەسەند دەکات و بۆ حکومەتى ڕەوانە ناکاتەوە، ئەگەرچى کۆمەڵێک گرفتىشی تێدایە بەتایبەتی دواى ئەو بارودۆخە ئابورییە سەختەى کە بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارەوە هاتووەتە ئاراوە.
لەهیبى جهختیشی لەوە كردۆهتهوه كه پەرلەمان هەرگیز ڕێگە نادات دەستکارى موچەى فەرمانبەران بکرێت.
