یانەی لیڤەرپووڵ هاوشێوەی یانە گەورەکانی ئەوروپا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید دەست پێکردووە.
کەناڵی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانیش لە هەواڵێکیدا سەبارەت بەو بەرگریکارەی یانەی شاهانە ئاشکرای دەکات، یانەی لیڤەرپووڵ لەسەر داوای یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر پەیوەندییان بە بریکارەکەی ڕامۆسەوە کردووە تا گفتوگۆی سەرەتایی بکەن و بۆچوونی بەرگریکارەکەی مێرنگی سەبارەت بە یانەکەیان بزانن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕامۆس هیچ وەڵامێکی یانە ئینگلیزییەکەی نەداوەتەوە و بابەتەکە بە کراوەیی لە نێوانیاندا ماوەتەوە، بە دووریش نازانرێت ڕامۆس بە جددی بیر لە گرێبەستی لیڤەرپووڵ بکاتەوە.
گرێبەستی ڕامۆس لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مانگی شەشی داهاتوو کۆتایی دێت و یاریزانەکە لەم مێرکاتۆی زستانەیەدا ئازادە لەوەی گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات .
