میری قەتەر گەیشتە سعودییە

لە دوای سێ ساڵ و نيو لە دابڕانی پەیوەندیەکانیان بۆ یەکەمجار تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی سەرانی وڵاتانی کەنداو گەیشتە سعودیە .

کەمێک پێش ئێستا، تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر بە یاوەری شاندێک گەیشتە فرۆکەخانەی عەلا لە سعودیە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ٤١ی سەرانی وڵاتانی کەنداو، کە بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی ٢٠١٧ و ناکۆکیی وڵاتانی کەنداو و دابڕانی پەیوەندیەکانیان قەتەر بەشداری دەکات.

ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی قەتەر و وڵاتانی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو دوای ھەوڵ وکۆششەکانی کوەیت دێت بۆ کۆتاییھێنان بە گرژیەکانی وڵاتانی کەنداو کە لە ساڵی ٢٠١٧وە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر پەیوەندیەکانیان لەگەڵ قەتەردا بچڕاند.
أحدث أقدم