کۆمپانیای فەیسبوک لە پرۆسەی تاقیکردنەوەی رێگایەکی نوێدان بۆ ناسینەوە و دڵنیابوونەوە لە خاوەنی ئەکاونتەکان و ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە بەردەست بەکارهێنەران.
بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، فەیسبوک سەرقاڵی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە کە بەهۆیەوە زیاتر لە کەسایەتی خاوەن ئەکاونت دڵنیادەبنەوە و ئەکاونتەکان زیاتر پارێزراو دەبن، لەم تایبەتمەندییە نوێیەدا بەکارهێنەر ڤیدیۆیەکی روخساری لە جەند گۆشەیەکی جیاوازەوە تۆماردەکات و بۆ فەیسبوک دەینێریت.
فەسیبوک ڤیدیۆکەی روخسار بەکاردەهێنێتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە کەسایەتی خاوەن ئەکاونتەکە و لە حاڵەتێکدا چالاکی گوماناوی لەسەر ئەکاونتێک هەبێت، دووبارە داوای ڤیدیۆیەکی لەو جۆرە دەکات و لەگەڵ ڤیدیۆکەی پێشووتردا بەراورد دەکرێت بۆ پاراستنی ئەکاونتەکە لە هاکەر.
ئەم تایبەتمەندییە هێشتا لە پرۆسەی پەرەپێداندایە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ بەکارهێنەران بەردەست ببێت.
