دەستەی دەستپاكی عیراق فەرمانی لێكۆڵینەوە لە سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی شیعە دەردەكات و گەشتكردنی لێ قەدەغە دەكات.
دەستەی دەستپاكی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦-١١-٢٠١٩ لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جگە لەسەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی شیعە، بەهەمان شێوە لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ئەندازیاری دەكرێت و گەشتكردن لەویش قەدەغەكراوە.
شایەنی باسە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لەلایەن دەستەی دەستپاكی عیراق فەرمانی لێكۆڵینەوەو دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك لەبەرپرسانی پێشووی حكومەتی عیراق و پەرلەمانتار بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی وئەنجامدانی گەندەڵی، دەركراوە.
