سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، بههۆی رێگریكردن له چوونه ژوورهوهی تهواوی پاسهوانهكانی بۆ نێو هۆتێل رۆتانا، بهشداریی له دیداری میری ناكات.
ئهمهش لهكاتێكدایه کە بڕیاربوو ئهمڕۆ چوارشهممه، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە دووەم ڕۆژی دیداری مێریدا بکات لە شاری ھەولێر و پانێلێکیش پێشکەش بکات، بەڵام بەھۆی ڕێگریی کردنی لە دەرگای چونەژوورەوە، بەشداریی ناکات.
بهگوێرهی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بەم شێوەیە بووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشدارییکردن لە دیدارەکە دەچێتە ھۆتێل ڕۆتانا، لەکاتی گەیشتنی بە دەروازەی ھۆتێلەکە، پاسەوانەکانی ھۆتێلەکە پێی دەڵێن کە نابێت ھەموو ئۆتۆمبێلەکانی بباتە ژوورەوە و دەبێت پاسەوانەکانیشی بەبێ چەک بچنەژوورەوە، ڕێواز فایەقیش بڕیاردەدات بگەڕێتەوە و بەشداریی لە دیدارەکەشدا نەکات.
ھەرچەندە دواتریش لەلایەن ڕێکخەرانی دیدارەکەوە پەیوەندیی بە سەرۆکی پەرلەمانەوە دەکرێت و داوای لێدەکەن بگەڕێتەوە و پانێلێکەی پێشکەش بکات، بەڵام د.ڕێواز فایەق داواکارییەکە ڕەت دەکاتەوە و ناگەڕێتەوە.
دکتۆرە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێگرییەکەی دهڵێت، ئەوانەی کە لەوێ ڕێگرییان کردووە سکوریتیی بوون و سەر بە کەرتی تایبەتن، وتوویانە نابێت یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانت بچێتە ژوورەوە، منیش گەڕاومەتەوە بۆ پەرلەمان و بەشداریی دیدارەکەم نەکردووە.
سەرۆکی پەرلەمان ھۆکاری ڕێگرییەکە دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی کە "ڕەنگە منیان نەناسیبێتەوە و شتێکی ئەوتۆ نەبووە" بەڵام بەوتەی خۆی تا ئێستا نە کۆمپانیا سکویریتییەکە و نە ئیدارەی ھۆتێلەکەش لەسەر ئەو ڕووداوە پۆزشیان بۆ نەھێناوەتەوە.
