سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ساڵانە خەرجی بەڕێوەبەردنی كەمپی ئاوارەكان، 1 ملیارو 500 ملیۆن دۆلارە.
ئەمڕۆشەممە 9-11-2019 ، مەسرور بارزانی سەردانی كامپی بەردەڕەشی كرد كە شوێنی زۆرینەی ئەو ئاوارانەیە كە روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە.
مەسرور بارزانی لە ووتەیەكدا رایگەیاند:" یەك ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە ئێستا لە هەموو پارێزگاكانی كوردستانن كە ئەمە ئەركێكی زۆری خستووەتە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ساڵانە یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار خەرجی بەڕێوەبردنی ئەم كامپانانەن."
وتیشی:" هاوكاریكردنی ئەم پەنابەرانە ئەركێكی نێودەوڵەتییە و داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانانمان دەكەین هاوكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبردنی ئەم كامپانە بكەن."
سەرۆكی حكوومەت داوای لە بەڕێوەبەرانی كەمپەكە كرد : "تاوەكو ئەو كاتەی ئەم پەنابەرانە كێشەكانیان چارەسەر دەبن و دەچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، پێشوازیان لێبكەن و لەخزمەتكردنیان كەمتەرخەمیی نەكەن."
