سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، رایدەگەیەنێت:" هیوادارین ئەم یادە هانی زیاتری هەموو لایەك بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی."
نێچیرڤان بارزانی، لەپەیامێكدا نووسیویەتی: "بە بۆنەی یادی لەداییكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد “د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەكەمان و جیهان."
لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە:" ئەم یادە هانی زیاتری هەموو لایەك بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێكەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا".
