رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كوژرانی خه‌لیفه و وته‌بێژی رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوره‌یشی، وه‌ك جێگره‌وه‌ی به‌غدادی دیاریكرد
ئه‌م دانپێدانانه‌ی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا هات، دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج رۆژ به‌سه‌ر كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌مریكادا.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوره‌یشی، وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دیارییكراوه.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش، به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌دا كوژرا.
رۆژی دواتر ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، وته‌بێژی رێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده و ئه‌مریكاوه له سوریا كوژرا.
ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لهاشمی ئه‌لقوره‌یشی، وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دیارییكرا
