سەدر لە ئەگەری دەست لەكارنەكێشانەوەی عەبدولمەهدی هۆشداری دەدات


رابەری رەوتی سەدر دەڵێت، ئەگەر بێت و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق دەستبەرداری پۆستەكەی نەبێت ئەوا وڵات رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە.

موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە 30-10-2019 لە تویتێکدا باس لەسەر ئاكامەكانی ئەگەری دەست لەكارنەكێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکات و بەم شێوەیە هۆشداری دەدات:

یەكەم/ دەستلەكارنەكێشانەوەی ، خوێنڕشتن ناوەستێنێت.
دووەم/ دەستلەكانەكێشانەوەی عیراق هاوشێوەی یەمەن و سوریا لێدەكات.
سێیەم/ لەمڕۆە بەشدارنابم لەهیچ هاوپەیمانێتییەك لەگەڵتاندا.
أحدث أقدم