بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، دەستەی نەزاهەی کەرکوک (14) کەسی لە دیوانی پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد، کە لەنێوانیاندا کوڕ و برایەکی راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک هەن.
سایتی (کەرکوک ناو) بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی نەزاهە ئەو (14) كەسەی لەنێو دیوانی پارێزگا دەستگیركردوە و تائێستا ئازادنەكراون، ئەوەش بەهۆی ژمارەیەك سكاڵا لەسەر دۆسیەی گەندەڵیی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کە لەسەریان تۆمارکراوە.
بەپێی هەواڵەکە، لەنێو دەستگیركراوەكاندا، برایەكی راكان سەعید جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەتی تێدایە كە لێپرسراوی نوسینگەی پارێزگارە، لەگەڵ كوڕێكی راكان جبوری و هەریەكە لە سەرۆكی لیژنەی وردبینی و سەرۆكی بەشی ژمێریاری دیوانی پارێزگا و ئەوانەی دیکەش فەرمانبەری دیوانی پارێزگای کەرکوکن.
هەر ئەمڕۆش، ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، ده‌ستگیرکردنی نوێنه‌ری یاسایی شاره‌وانی که‌رکوکی راگه‌یاند، به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل و دەستگیرکردنەکەش له رێگەی تیمێکی نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌رکوک بوە.
دەستەی نەزاهە بڵاوی کردەوە؛ تیمەکەی فه‌رمانگه‌ی لێکۆڵینه‌وه، چونه‌ته شاره‌وانی و له‌وێ له‌کاتی وه‌رگرتنی به‌رتیلدا نوێنه‌ره یاساییه‌که‌یان ئاشکراکردوه، کە بەرامبەر هه‌ڵگرتنی فەرمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (حجز)ی سه‌ر موڵکێک بەرتیلی وه‌رگرتوە و دواتر بە بڕیاری دادوەر و به‌پێی مادده‌ی (307) لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیر کراوە.