كوتله‌ی موقته‌دا سه‌در بوو بە ئۆپۆزسیۆن

ئیتئلافی سائیرون مانگرتنی رایگه‌یاند و ده‌ڵێن له‌مه‌ودا له‌ په‌رله‌مان ده‌بنه‌ كوتله‌ی ئۆپۆزسیۆن، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ رێوشوێنه‌ ده‌ستورییه‌كان بۆ لابردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گرنه‌به‌ر.


نه‌بیل ته‌رفی، سه‌رۆكی كوتله‌ی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در-ی رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: رێوشوێنه‌ ده‌ستورییه‌كان بۆ لابردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ پۆسته‌گه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر.


راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌هۆی خراپبونی دۆخه‌كه‌ و نزیكبونه‌وه‌ی له‌ داڕمان و نه‌بونی هه‌نگاوی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت بۆ چاكسازی و مه‌ترسیداریی دۆخه‌كه‌، به‌ ئه‌ركی ئه‌خلاقی و نیشتمانیی خۆیانی ده‌زانن پارێزگاری له‌ سه‌قامگیریی عیراق و گه‌له‌كه‌ی بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن ئایینده‌ی وڵات به‌ره‌و نادیار بڕوات.


 راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌مه‌ودا له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بنه‌  ئۆپۆزسیۆن و تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌ده‌كرێت، له‌ناو په‌رله‌ماندا مان ده‌گرن، داواشی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ كرد هاوشێوه‌ی سائیرون هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget