ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی سەرکەوتودا توانیان ئەو کەسە بکوژن کە بە شوێنگرەوەی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی دادەنرێت
دۆنەڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریكا، ئەمڕۆ سێشەممە 29-10-2019 لە جریوەیەکدا ڕایگەیاند، "دووپاتمانکردەوە کە جێگرەوەی یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی لە لایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە لەناوبرا. بە ئەگەری زۆرەوە باڵاترین پۆستی وەردەگرت، بەڵام ئێستا ئەو مردووە."
