موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له كۆماری ئیسلامی ئێران، چووە نێو خۆپیشانده‌رانی شاری نه‌جه‌فه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان ڕایانگەیاند ، موقته‌دا سه‌در كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتۆته گۆڕه‌پانی سه‌درییه‌كان له نه‌جه‌ف و چووه‌ته نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در كه به‌سه‌ردانێك له ئێران بوو، گه‌ڕایه‌وه بۆ عیراق.
هه‌ر ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی عیراق به زۆینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا به به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بانگهێشتكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ په‌رله‌مان بکات .
