داوا لە مەزڵوم كۆبانێ‌ دەكرێت سەردانی دیمەشق بكات

موفتی سوریا داوا لە فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات لە جیاتی ئەوەی سەردانی پایتەختی وڵاتان بكات سەردانی پایتەختی وڵاتەكەی خۆی "دیمەشق" بكات.

ئەحمەد بەدرەدین حەسون، موفتی سوریا ڕایگەیاند"ڕووسیا و ئەمریكییەكان لە وڵاتەكەمان دەڕۆن و تەنها كوردەكان لەگەڵ ئێمە لەم خاكە پێكەوە دەمێننەوە،بۆیە پێویستە لە بری سەردانكردنی پایتەختی وڵاتانی دیكە، مەزڵوم كۆبانێ‌، سەردانی پایتەختی وڵاتەكەی خۆی بكات ".

موفتی سوریا وتوشیەتی"كوردەكان هاوشێوەی سورییەكان لە ئەرك و مافدا یەكسانن".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە مەزڵوم كۆبانێی وتبوو، خوازیارە بە زووترین كات لە كۆشكی سپی بیبینێت.

التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget