لە جامى ئینگلتەرا، سبەینێ تۆتنهام و برینتفۆرد ڕووبەڕووى یەکتر دەبنەوە و چوارشەممەش دووەم یارى قۆناغەکە ئەنجام دەدرێت.
لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، سبەینێ کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکى شەو، یانەى تۆتنهام هۆتسبێر لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى برینتفۆرد دەکات.
چوارشەممەش دووەم یارى قۆناغەکە ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکى شەو، یانەى مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵدترافۆرد و لە دێربى شارى مانچستەردا، میواندارى یانەى مانچستەر سیتى دەکات.
یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یارى کۆتایى جامەکەى بۆ ٢٥ى نیسانى داهاتوو دواخستووە، بەو هیوایەى تا ئەو کاتە هاندەران بتوانن ئامادەى یارییەکان بن.
