سه‌ركرده‌ی گروپی "ئه‌نساروڵا"ی سه‌ربه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانیدا،په‌یامێكی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی نارد و تیایدا ده‌ڵێت "سوله‌یمانی یه‌كێك بووه له سه‌ربازه‌كانی خودا".
عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌ركرده‌ی گروپه‌ی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ خانه‌واده‌ی سوله‌یمانی ده‌ڵێت سوله‌یمانی سه‌ربازی ئیسلام بووه و له هه‌موو گۆڕه‌پانێكی روبه‌ڕوبونه‌وه‌دا رۆڵی بینیووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سوله‌یمانی یه‌كێك بووه له سه‌ربازه پله به‌رزه‌كانی خودا كه ئاستی هۆشیاری و دڵسۆزی و ساده‌یی زۆر به‌رز بووه و توانیویه‌تی هێزە خۆبه‌زلزانەکان بێزار بكات.
له 3ی كانونی یه‌كه‌می 2020، ئه‌مریكا به فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی له عیراق له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوشت.
