وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو پشوەی حکومەتی عیراق رایگەیاندوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە ولەهەرێم پشوو نییه.
حکومەتی عیراق رۆژی یەكشەممە 3ی كانوونی دووهمی 2021ی وهك درێژكراوەی پشووی سەری ساڵ راگەیاند.
بەڵام جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەو پشوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و رۆژی یەکشەممە 3ی كانوونی دووهمی 2021، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندەوامی فەرمییە .
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی زایینیەوە هەفتەیەک پشووی فهرمی راگهیاند، كهله 27ی كانوونی یهكهمی 2020 دهستیپێكرد و رۆژی 2ی كانوونی دووهمی 2021 كۆتایی پێ دێت.
