سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی داواکاری مەرجەعییەتی باڵای عێراق دەداتەوە


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی داواکاری مەرجەعییەتی باڵای شیعەکانی دایەوە و رایگەیاند، خۆپیشاندانەکان یەکێک لە گرنگترین رووداوەکانی عێراقە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و دەبێتە باشترین ئامرازیش بۆ چاودێریکردن و گوشارخستنە سەر حکومەت بۆ ئەوەی چاکسازی راستەقینە بکات.

عادل عەبدولمەهدی گوتی: کار لەسەر جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران دەکەین و لە داهاتووشدا چەندین گۆڕانکاری وەزاری گرنگ ئەنجام دەدەین.

ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند رۆژی داهاتوودا یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن دەردەکەین و لێکۆڵینەوەش لە کوژران و برینداربووانی خۆپیشاندانەکان دەکەین
أحدث أقدم