یانەکانی بەرشەلۆنە ، ریال مەدرید ، یۆڤانتس ، بایەرن میونشن و مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان کای ھاڤیرتز یاریزانی یانەی بایەرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی رکابەری یەکتری دەکەن .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانە گەورەکانی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری یاریزان ھاڤێرتز دەکەن بۆ ئەوە گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید داوای لە تۆنی کرۆس کردووە کە ھەوڵبدات ھاڤێرتز رازی بکات پەیوەندی بە یانەی شاھانە بکات .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی ھاڤێرتز یانەکانی بەرشەلۆنە ، بایەرن میونشن ، یۆڤانتس و مانشستەر یونایتد رکابەریەکی سەختی یانەی شاھانە دەکەن .
