لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خزمەتگوزاریی گەڕان بەدوای هەلی کار لە رێگەی وێب سایتەوە راگەیاندرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2019، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سیستمی بەکارخستنی ئەلکترۆنی و وێبسایتی "پۆرتاڵی کار" دانرا.
کە سیستمێکە لە رێگەیەوە خزمەتگوزاریی گەڕان بەدوای کار پێشکەشی هاوڵاتییان دەکات بۆ ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن، هەروەها ئەم سیستمە دەتوانێت کرێکار بدۆزێتەوە بۆ ئەو خاوەن کارانەی پێویستییان پێیەتی.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە کە ئەم سیستمە بەردەستە لە گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی کار لە "هەولێر، دهوک، سلیمانی"، هەروەها لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی راهێنانی پیشه‌یی لە "گەرمیان، سۆران، زاخۆ"، سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی لە وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردەستە.
