هادی عەلی: “ئیسلامییەكانی کوردستان ھۆكاری سەرەكین بۆ جێگیربونی میانڕەویی و پەراوێزبونی توندڕەوی “
وتەبێژی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، ئیسلامییەكانی کوردستان ھۆكاری سەرەكین بۆ جێگیربونی میانڕەویی و پەراوێزبونی توندڕەوی بەناوی ئیسلامەوە.
هادی عەلی، وتەبێژی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە نوسینێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە دەلێت، “ئیسلامیەكانی كوردستان بەتایبەتی یەكگرتو ھۆكاری سەرەكییە بۆ جێگیربونی میانڕەویی ئیسلامی لە كوردستان و پەراوێزبونی توندرڕەوی بەناوی ئیسلامەوە”.
ئەو لێدوانەی هادی عەلی لەکاتێکدایە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوریا کوژرا
