حکومەتی عێراق كاركردنی هه‌ریه‌ک له كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بییه و عه‌ره‌بیه حه‌ده‌سی له عێراق قه‌ده‌غه كرد.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه ئاشكرای كرد که هێزێكی سه‌ر به پۆلیسی عێراق داوای له په‌یامنێری هه‌ر یه‌ک له كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بیه و عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س كردووه هه‌موو چالاكییێكی ڕۆژنامه‌وانی له خاكی عێراقدا بوه‌ستێنن.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه ده‌شڵێت: “بیانووی ڕاگرتنی كاركردنی هه‌ر دوو كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه مۆلەتی فەرمیان بۆ كاركردن له عێراقدا نیە”.
كه‌ناڵه‌كانی عه‌ره‌بیه و عه‌ره‌بیه حه‌ده‌س سعوودین و به شێوه‌یێكی چڕ ڕووماڵی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و له 6ی ئه‌م مانگه‌شدا كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه ڕایگه‌یاند که هێزێكی چه‌كدار هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه له به‌غدا و ژماره‌یه‌ک كارمه‌ندیان بریندار بوون و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان شكاندوون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە خۆیشاندانەکانی عێراق ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سەرەڕای بەڵینەکانی حکومەت و بەرپرسانی عێراق لە پەرەسەندن و فروانبوون دان و ژمارەی قوربانیایەکانی زیاتر دەبن.
