نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە رونکرندنەوەیک بڵاودەکاتەوە، رایدەگەیەنێت، بڵاوكردنەوەی هەندێك ڤیدیۆ و تێكەڵكردنی لەگەڵ هەندێك دەنگی دروستكراو پەیوەست بە سەعدی پیرە رەتدەكەینەوە.
لەو رونكردنەوەیەدا نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە هاتووە، "بە ئاسایی دەبینین لە نێو هەموو كۆمەڵگەیەكدا كەسانێك هەبن دڵ پڕ لە قین و ئاژاوە گێڕبن بەتایبەتی لەسەروبەندی گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی تری ژیانی سیاسی كە لە ئێستادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت و لەسەر وبەندی ئامادە سازییە بۆ كۆنگرەی چوارەم".
دەقی راگەیەندراوەكە:
لە كاتێكدا هەنگاوەكان بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چڕتر دەبنەوە و لەوادەی ئەنجامدانی كۆنگرە نزیك دەبینەوە ،
بەداخەوە چەند رۆژێكە لە چەند ئەكاونتێكی بەمەبەست دروستكراو ، چەند كورتە ڤیدیۆیەك و هەندێك دەنگی دروستكراوی تێكەڵكراو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكاندا بڵاوكراوەتەوە .
هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە نییە .
بەداخەوە هەست دەكەین دەستێكی رەشی گێرە شێوێن بەسود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای سەردەم و ئەو پێشكەوتنانەی كە تەكنەلۆژیای دەنگ و ڕەنگ بەخۆوەی بینیوە دەیانەوێت وەك ئامرازێكی ئاژاوەگێڕی بەكاریبهێنن.
بە ئاسایی دەبینین.
لە نێو هەموو كۆمەڵگەیەكدا كەسانێك هەبن دڵ پڕ لە قین و ئاژاوە گێڕبن بەتایبەتی لەسەروبەندی گۆڕانكاری و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی تری ژیانی سیاسی كە لە ئێستادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەو قۆناغەدا تێدەپەڕێت و لەسەر وبەندی ئامادە سازییە بۆ كۆنگرەی چوارەم .
دەمێكە پیرەمێردی شاعیر بۆ وەڵامی ئەو جۆرە كەسانە لە دێرێك لە شیعرەكانیدا دەڵێت
پەلی بەرد بۆ پەلی بەرزە
لەقەش بۆ سەرپەلی بەردار
شایانی باسە بەڕێز ئەستێرە كەریم دەوری هەبوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ڕێگرتن لە وروژاندنێكی بێ مانای ئەم ڤیدیۆ دروستكراوە
لەگەل ڕێزماندا
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە.
