زێباری: لادانی عه‌بدولمه‌هدی به‌ زیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه‌

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاشكرایكرد، دەست لەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق یان لەسەر كار لادانی، وڵاتەكە دەخاتە بۆشاییەوە و بە زیانیش بۆ هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە. 

هۆشیار زێباری له‌ دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی باشترین كەسایەتییە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لادانیشی دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە بۆشاییەوە تا ئەو كاتەی لایەنە سیاسییەكان جێگرەوەیەكی بۆ دەدۆزنەوە. 

زێباری وتیشی، ئێستە لە عێراقدا هیچ جێگرەوەیەك بۆ عەبدولمەهدی نییە كە بتوانێ ئەم پۆستە وەربگرێت و ڕەزامەندی هەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراقی لەسەر بێت. 

هۆشیار زێباری سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێمی كوردستاند لەبارەی عەبدولمەهدی وتی، لادانی ئەو بە زیان بۆ هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە.
أحدث أقدم