کارلیس ئالینای یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا له به‌جێهێشتنی یانه‌که‌ی نزیک بۆته‌وه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه به‌هۆی یاری پێ نه‌کردنی کارلیس ئالینا ئاره‌زووی رۆشتن ده‌کات چونکه له‌لایه‌ن ڤالڤیردی راهێنه‌ره‌وه زیاتر گرنگی به هه‌ردوو یاریزان ئیڤان راکیتج و ڤیداڵ ده‌درێت .
رۆژنامه‌کە ئه‌وه‌ی خستۆته روو که کارلیس ئالینا له‌م وه‌رزه‌دا یه‌ک گێم یاری کردوه که ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئه‌تله‌تیکوبلباو بوو .
نزیکترین یانه‌ش بۆ په‌لکێش کردنی ئالینا به پێی بڵاوکراوه‌ی رۆژنامه ئیسپانیه‌که یانه‌ی توتنهامی ئینگلیزی دەبێت.
