رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه که یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت شوێنگره‌وه‌ی ڤالڤیردی ده‌ست نیشان بکات که گرێبه‌سته‌که‌ی له هاوینی داهاتوودا کۆتای دێت .
هه‌مان رۆژنامه باس له‌وه ده‌کات که ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڤان بومێلی یاریزانی پێشووی یانه‌که و راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ئایندهۆڤن واژۆ بکات .
رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه‌ش ده‌درکێنێت که به‌رپرسانی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که له‌هه‌مان کاتیش‌دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چاودێری رۆناڵد کۆمانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداش ده‌کات .
