بێگومان قۆناغی مناڵی گرینگ‌ترین قۆناغه له‌ژیانی مرۆڤدا,به تایبه‌تیش پێش چوونی بۆ قوتابخانه كه به ماوه‌ی ناسكی ناسراوه,له‌م ماوه‌یه‌دا مناڵ لهرِووی لاَیهنی ده‌روونی وجه‌سته‌یی وعهقلیهوه ته‌واو پێنه‌گه‌یشتووه,بۆیه ده‌بینین ژینگه‌و كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر رِاستهوخۆ كار ده‌كه‌نه سه‌ری .له‌م ماوه‌یه‌دا منال پشت به‌خۆی نابهسێ زیاتر پشت به دایك وباوك وكه‌سانی تری خێزانی ده‌به‌ستێت,ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆشمان كه‌به سه‌رده‌می ته‌كنه لۆژیا ناسراوه,دهبنیین له هه‌موو مالێك ته‌له‌فزیۆن وسه‌ته‌لایت وڤیدۆ سیدی ودیڤیدی هه‌ن.له‌زۆربه‌ی ماله‌كان ئیستا كۆمپوتهروئینتهرنێت هه‌ن.ئه‌م ئامێرانه هه‌موویان لایه‌نی نێگه‌تیڤ وپۆزهتیڤیان هه‌یه,ده‌ركه‌وتنی ئه‌و لایانانه‌ش دهگهرِێتهوه سه‌ر به‌كار هێنانی مرۆڤ,كاتێك مرۆڤ به‌باشی به‌كاریان ده‌هێنێ ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بێت,كاتێك خراپ به‌كاریان دێنێ ده‌رئه‌نجامی خراپیان ده‌بێت,هه‌ریه‌ك له‌م ئامێره سه‌رده‌میانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌ییه له‌سه‌ر هزرو بیری مناڵ وه‌به‌شێكی كاریگه‌رن له په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ,بۆیه له‌سه‌ر دایك وباوكان پێویستهبهحهزی مناله‌كانیان نه‌كه‌ن هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌م وبهرنامانه لابه‌رن كه مناڵ هانده‌دات بۆ توند‌و تیژی یان مناڵ فێری داب ونه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی خراپ ده‌كات یان مناڵ فێری ئاداب ونه‌ریته ناباوهكانی گهلاَنی تر ده‌كات ودووری ده‌كه‌ن له‌داب ونه‌ریت( وعادات وتهقالید) ی میلله‌تی خۆی,له‌جیاتی ئه‌مانه به‌رهه‌م وبه‌رنامه‌ی زانستی به‌كاربهێنن كه رِینمایی په‌روه‌رده‌یی وئاینی وكۆمه‌لایه‌تی باش به مناڵ ده‌به‌خشن,هه‌روه‌ها پیشاندانی ئه‌و فلیم كارتۆنانه‌ی كه له‌گه‌ل بیری مناڵ ده‌گونجێن,نه‌هێلن مناڵه‌كانیان زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆیان له‌دیار ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ر ببه‌ن,له هه‌مانكاتیشدا له‌سه‌ر كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن پێویسته‌كه به‌رنامه‌ی زانستی وگۆرانی منالاَن وكارتۆنی به پێز دابه‌زینن,له‌جیاتی ئهوفلیم كارتۆنانه‌ی كهمنال هانی رِق وكینهوشهرانگێزی ده‌دات.ئێمه رۆژانه كاریگه‌ری راگه‌یاندنه‌كانی خۆمان ده‌بینین له‌سه‌ر مناله‌كانمان زۆربه‌ی دوكانه‌كانمان له‌به‌ر كرِینی ته‌قه‌مه‌نی ودهبانچهی منالاَن بهبهرناكهون,به‌تایبه‌تیش له‌كاتی بۆنه‌و جه‌ژنه‌كان شه‌قامه‌كانی شار سه‌رتاپایان وه‌كو سه‌نگه‌ری جه‌نگیان لێدێت,زۆرجاریش ده‌بینین ودهبیستسن كه منالاَن لاسایی فلیمه‌كان ده‌كه‌نه‌وه كه‌له ئه‌نجامدا كاره‌ساتی دڵ ته‌زێن رِوویداوه,ئێمه هه‌موومان گرینگی مناڵ ده‌زانین وشانازیان پێوه ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها به‌نه‌وه‌ی دوارۆژ ناوزه‌ندیان ده‌كه‌ین,وه‌ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لامه‌وه سه‌یره زۆری كه‌ناله‌كانی خۆمانه كه‌چی تاكو ئێستا كه‌نالێكی تایبه‌ت بهمنالاَنمان نیه كه‌بوونی خۆیان تیادا بدۆزنه‌وه,ئهوكهنالانهی كه ماوه‌ی منالاَنیشیان هه‌یه زۆربه‌یان بێ به‌رنامه‌ن,هه‌روه‌ها تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بیریان لهكهنالێكی په‌روه‌رده‌یی منالاَن نه‌كردۆته‌وه,به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چونكه ئه‌ركی په‌روه‌رده كردنهپێویسته كه‌نالێكی تایبه‌ت بهمنالاَن بكاته‌وه,هه‌روه‌ها رِێنمایی په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌ش به‌دایك وباوكان بكات بۆ په‌روه‌رده‌كردنی مناله‌كانیان,هه‌روه‌ها پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گرینگی به باخچه‌ی ساوایان بدات وهانی دایكان وباوكان بدات بۆ ئه‌وه‌ی مناله‌كانیان بۆ باجچه‌ی ساوایان بنێرن,ئه‌و منالاَنهی كه‌له‌قوتابخانه وه‌رده‌گیرێن پێویسته یه‌كه‌م مه‌رجی وه‌رگرتنیان له قوتابخانه بوونی بروانامه‌ی باخچه‌ی ساوایان بێت.له‌كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه
بزانیین كه ئه‌و شته‌ی مرۆڤ له‌قۆناغی منالیهتی له‌ده‌ستی ده‌دات هه‌رگیز ناتوانێ له قۆناغه‌كانی تری ژیانی قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
ئەحمەد جەردیس
بزانیین كه ئه‌و شته‌ی مرۆڤ له‌قۆناغی منالیهتی له‌ده‌ستی ده‌دات هه‌رگیز ناتوانێ له قۆناغه‌كانی تری ژیانی قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
ئەحمەد جەردیس
