ژماره‌ى قهلهوهكان له سه‌رتاسه‌رى جیهان رِوو له زیاد بوون ده‌كات لهوهانهشه ژماره‌یان بگاته 130 ملیۆن كه‌س به‌ته‌نها له ولاتهیهكگرتووهكانى ئه‌مریكا بۆ سالى 2050. ئێستا رِجێمێكى خۆراكى هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌نا ببرێته به‌ر نه‌شته‌رگه‌رى.
ته‌كنیكه‌كه خۆى له بالۆنێك ده‌بینێته‌وه كه پزیشك ده‌یخاته نێو گه‌ده‌ى كه‌سى قه‌له‌و لهرِێگهى گه‌رووه‌وه ئینجا هه‌وا ده‌خاته نێو بالۆنهكه به شله‌یه‌كى سوێر. بالۆنهكهش بۆ ماوه‌ى 6 مانگ له گه‌ده‌دا ده مینێتهوه ده‌اتر رِادهكێشرێته ده‌ره‌وه, ئه‌مه‌ش رِاهێنانى ده‌ماغ و گه‌ده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به تێر بوون بكه‌ن.
به‌پشت به‌ستن به توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ئیتالیا ئه‌نجامدراوه ئه‌م نه‌خۆشانه‌ى ئه‌م ته‌كنیكه‌یان په‌یره‌و كردووه, 10كغم زیاتر له كێشی له‌شیان له‌ده‌ستداوه به‌به‌راورد كردنى رِجێمى خۆراكى و وه‌رزش كردن. هه‌روه‌ك توانیویانه بۆماوه‌یه‌كى زیاتر پارێزگارى له كێشى له‌شى خۆیان بكه‌ن
