كاردانه‌وه‌ی توركیا لە دوای بڕیاره‌كانی كۆنگرێسی ئەمەریکا


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌پاش به‌فه‌رمی ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ ئاشكراكرد.

مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، بڕیاری كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان "شوره‌ییه‌" و كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت مێژوو  بۆ بڕیاری سیاسی بقۆزنه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌فه‌رمی وتی، ئه‌و بڕیاره‌ به‌لای توركیاوه‌  هیچ بایەخێکی نیە و بڕیارێکی  پوچ و به‌تاڵه‌.

كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ 223 ده‌نگی ئه‌ندامەکانی  پڕۆژه‌یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه‌ په‌سه‌ندكرد.
التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget