زۆرترین توشبوانی نەخۆشی سورێژە لە کۆنگۆیە


یونسێف لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ٪٩٠ ئەو کەسانەی کە بە نەخۆشی سورێژە گیانیان لەدەست داوە تەمەنیان لە خوار ٥ ساڵەوەیە،و کۆماری کۆنگۆ یەکێکە لەو ولاتانەی کە زۆرترین تووشبوانی ئەم نەخۆشیەی لە خۆ گرتووە

لە کۆماری کۆنگۆ لە ساڵی ٢٠١٩ لە ٩ مانگی سەرەتای ئەو ساڵەدا زیاد لە ٤ هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە کە زۆرینەیان تەمەنیان لە خوار ٥ ساڵەوەیە بەهۆی نەخۆشی سورێژەوە گیانیان لەدەستداوە، ڕێکخراوی یونسێف لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند لە ٢٦ شاری ئەو وڵاتەدا ٢٠٣ هەزار و ١٧٩ کەس ناویان تۆمار کراوەهەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە٪٩٠ ئەو کەسانەی کە بە نەخۆشی سورێژە گیانیان لەدەست داوە تەمەنیان لە خوار ٥ ساڵەوەیە.

لەم وڵاتەدا بەپێی ئەو داتایانەی کە تۆمار کراوە ڕێژەی توشبووان بە نەخۆشیەکە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨ سێ ئەوەندەی ژمارەکانی پار زیادی کردووە، لە ڕاپۆرتەکەدا نەخۆشی سورێژە بە نەخۆشی ئیبۆلا بەراورد کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی نەخۆشی ئیبۆلاوە ٢ هەزار و ١٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نەخۆشی سورێژە دوو هێندەی نەخۆشی ئیبۆلا هاوڵاتی لە کۆنگۆدا کوشتووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە لە زۆرینەی شارەکانی کۆنگۆدا ژمارەیەکی زۆر منداڵ کوتانیان بۆ ئەنجامدراوە و هەندێک لە شوێنەکانیش  قەترەی دژ بە نەخۆشی سورێژە بە منداڵەکان دراوە.

التسميات :

إرسال تعليق

[facebook]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget