دادوه‌رێكی سویسری، كه داواكاری گشتیی پێشووی ئه‌و وڵاته بووه داوا ده‌كات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی كورد دادگایی بکرێت.
كارلا دێل پۆنتێ ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وروپا له كاروباری سوریا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه و بۆته هۆی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌و وڵاته كه به‌ده‌ست جه‌نگ و پێكدادانه‌وه گیرۆده‌یه.
دێل پۆنتێ كه پێشتر داواكاری گشتی سویسرا بووه و له دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی جه‌نگ له رواندا و یۆگۆسلاڤیا به‌شداربووه، راشیگه‌یاند، هێرشی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر باكوری سوریا و هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌ناوبردنی كورد مرۆڤ تووشی شۆك ده‌كات، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگی بدرێته دادگا و نابێت رێگه بدرێت ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ره‌وه تێپه‌ڕ بێت و به ئازادی بسوڕێته‌وه.
كارلا دێل پۆنتێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سڵكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌روپا له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی كارتی په‌نابه‌رانی له‌و یه‌كێتیه دەکات.
