به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ی دوباره‌ی ئابوری ئه‌و ناوچانه‌ی ململانێ‌یان تێدا رویداوه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نیه‌وه نزیكه‌ی چوار ملیۆن یۆرۆ له‌هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری هه‌ولێر رێكخراوی روانگه له رێگه‌ی سندوقی هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه پڕۆژه‌ی هاوكاری ئابوری دوای جه‌نگی تاووتوێ كرد‌و له‌وباره‌یه ئاری ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی روانگه به ڕادیۆی نه‌وای راگه‌یاند: ئه‌و هاوكاریه بریتیه له‌بڕی ته‌رخانكراوی هاوكاری ماددی، كه له سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له عیراق و سوریا و ئوردن ته‌رخانكراوه و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و پاره‌یه‌ی عیراق سێ ملیۆن و 800 هه‌زار یۆرۆیه تا بۆ دروستكردنی كۆمپانیای بچوك و مامناوه‌ند خه‌رج بكرێت و پرۆژه‌كه زیاتر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه نه‌ك قازانج كردن.
وتیشى: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان ناوه‌ندێكی پرۆژه له‌و باره‌یه‌وه سه‌ربكه‌وێت ئه‌وا ئێمه هاوكاری ماددی وه‌ك موچه‌ی مانگانه بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ بۆ خه‌رج ده‌كه‌ین و دوای ئه‌وه‌ش خۆی ده‌كه‌وێته سه‌رپێ، ئه‌ویش بۆ پرۆژه بچوك و مامناوهندهكانه كه ژماره‌ی كارمه‌ندیان له 500 كه‌س زیاتر نه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌یه تێپه‌ڕێت ئه‌وا ته‌نها خولی راهێنانیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوی روانگه باسى له‌وه‌شكرد: پرۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی بانگێشتهكانهوه ده‌بن و به كێبڕكێ دێنه پێشه‌وه.

ڕادیۆی نەوا