دی لێخت یانەی داھاتووی دیاریکرد


پێگەی سکای سپۆڕت باس لەوە دەکات کە ماتیاس دی لێخت بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی ئەو یانەیە دیاری کرد کە وەزری داھاتوو یاری بۆ دەکات . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای سپۆڕت ، دوای ئەوەی دی لێخت بۆندی ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە بڕیاریداوە روو لە یانەی یۆڤانتس بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی یۆڤانتس  لەبەرامبەر بە دەستھێنانی تواناکانی دی لێخت بڕی ٦٢ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی ئەیاکس دەدات. 

لە ھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، مووچەی ساڵانەی دی لێخت لەگەڵ یانەی یۆڤانتس لە نێوان ١٥- ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت .
أحدث أقدم