له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینا، یانه‌ی شاختار دۆنێتسیكی ئۆكرانی به‌فه‌رمی لویس كاسترۆی پۆرتوگالی به ڕاهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردو له ڕێوڕه‌سمێكدا پێشكه‌شی میدیاكانی كرد
كاسترۆی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ له‌به‌ردم میدیاكان سوپاسی پێشوازی گه‌رمی ئه‌ندامانی یانه‌ی شاختاری كرد‌و ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌دات پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ك له یاریزانانی لاو و خاوه‌ن ئه‌زموون به‌یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه تا ئه‌نجامی باش و ده‌ستكه‌وتی به‌نرخ بۆ یانه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و بتوانن نازناوه‌كان ببه‌نه‌وه
هه‌ر له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا داریۆ سێرنای كڕواتی و یاریزانی پێشووی شاختار وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن ڕاگه‌یاندو به یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشانكرا، سێرنای تهمهن٣٧ساڵ له ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٨ له ڕیزی شاختار یاری كردووه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه‌و به یه‌كێك له ئه‌فسانه‌كانی شاختار داده‌نرێت، پارساڵیش به گرێبه‌ستێك بۆ یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كالیاری ئیتاڵی كرد.

