ناساندنی میندی شەر لە نێو ئیدارەی بەرشەلۆنە دروست دەکات


ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی رەسمی کرینی میندی و ناساندنی بە میدیاکان و ھاندەرانی ئەنجام دا ، میندی یاریزانێکی بەرگریکاری لایە و وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەی لیۆن ئاستێکی بەرزی پیشان دا ، ناساندنی میندی خۆشی خستۆتە دڵی ھاندەرانی ریاڵ مەدریدەوە بەڵام کێشە و شەری لە نێوان ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دروست کردووە ، پێگەی دیفنسا سەنتراڵ نوسیویەتی کە بەھۆی کرینی میندی لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئەریک ئەبیداڵ بەرێوبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە لە ئیدارەی یانەکەی تورە بووە کە ئەو پێشتر چەند جارێک داوای کردبوو ئەو یاریزانە بکرن و ببێـت بە بەدیلی ئەلبا بەڵام درەنگ جولەی یانەکەی وایکرد ریاڵ مەدرید دەستپێشخەری بکات چەند ئەندامێکی یانەکەش لەگەڵ ئەبیداڵ بۆتە دەنگە دەنگیان و پێیان راگەیاندووە ئیدارەی یانەکە بریار لەسەر کرینی یاریزانان دەدات و ئەوانیش لێی بەرپرسن .
أحدث أقدم