قەتەر بەرتیلی داوە و ئەگەری زۆر هەیە مافی میوانداری کردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ لێوەربگیرێتەوە


رۆژنامەی ریکۆرد لە ژمارەی ئەمرۆیدا بە وردی باس لە ئەگەری لێسەندنەوەی میوانداری کردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەر دەکات.
 دوای ئەوەی چەندین دۆسیە لەسەر گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل بۆ پێدانی میوانداری کردنی قەتەر بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ بڵاوبوویەوە ،و ھەر دوێنێ ش پلاتینی سەرۆکی پێشووی یوفا لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر کرا ، ئێستا چەندین بەڵگەی گرنگ لە بەردەم فیفادا ھەیە کە ووڵاتی قەتەر بەرتیلی داوە بۆ میوانداری کردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ .

 پلانی فیفا  راسپاردنی ووڵاتی ئەمریکایە بۆ میوانداری کردنی مۆندیال بەھاوبەشی لەگەڵ ووڵاتانی مەکسیک و کەنەدا 

یەکێکی تر لەو ھۆکارانەی ئەگەرە بۆ لێسەندنەوەی میوانداری کردنی مۆندیال لە قەتەر ئەو کێشەیەی ئێستا لە نێوان ئەمریکا و عەرەبستانی سعودی لەگەڵ ئێران ھەیانە و ھێرش کردنە سەر کەشتی لە لایەن ووڵاتی ئێرانەوە وایکردووە فیفا نیگەران بکات لەو دۆخەی ناوچەی کەنداوی تێیدایە .
أحدث أقدم