ڤیدیۆ.. ژاپۆن.. ئۆرۆگوای ناچار بەیەكسانبوون كرد

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی 21ی حوزەیرانی 2019 لەگەڕی دووەمی یارییەكانی پاڵەوانێتی كۆپا ئەمریكا هەڵبژاردەی ژاپۆن و ئۆرۆگوای  بەیەكگەیشتن و هەڵبژاردەی ژاپۆنیش توانی یەكسانبوون بەسەر ئۆرۆگوای  بسەپێنێت.

بەو یەكسانبوونەش، هەڵبژاردەی ژاپۆن یەكەم خاڵی خۆی لەگروپی دووەم بەدەستهێنا و بەشێوەیەكی كاتی لەپلەی سێیەمی گروپەكەیدا دێت، لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای كە پاڵێوراوێكی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەكە،و لەپلەی یەكەمی هەمان گروپدا دێت.

لە خولەكی 25دا كوجی میوشی ژاپۆنی بە گۆڵی یەكەم پێشخستنی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەكی 32دا سوارێز گۆڵی یەكسانبوونی بۆ ئۆرۆگوای تۆماركرد.

لە گێمی دووەم و لە خولەكی 59دا كوجی میوشی گەڕایەوە گۆڵی دوومی خۆی و ژاپۆنی تۆماركرد، بەڵام ئۆرۆگوای لە خولەكی 66دا گۆڵی یەكسانبوونی دووەمی بە هۆی خۆزێ ماریا خیمینێزەوە تۆماركرد. یاریەكەش بەو ئەنجامە بە کۆتایی هات.


أحدث أقدم