له ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سه‌ربه قه‌زای كۆیه، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی روویداو به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه كێشه‌كه لە گوندی ئەشکەوت سەقا-ی سەر بە ناحیەی دێگەڵە له قه‌زای كۆیه لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە بۆ کەنالەکە ئاشكرایكردوه كه كوژراوه‌كان باوکێک و دوو کوڕن و ژمارەی بریندارەکان تائێستا دیارنییە، ئاماژەی بەوەشكرد، کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە و لە ئێستاشدا تەرمی کوژراوەکان و بریندارەکانیش رەوانەی شاری هەولێر کراون.
