كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، له ساڵی 2020دا، 333 خۆكوشتن و هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن تۆماركراوه، ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش به "ساڵی تراژیدیا" ناودەبات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فازڵ غه‌راوی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، ساڵی 2020 بۆ عێراقییه‌كان ساڵێكی تراژیدییه به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیستەمی مافی مرۆڤ دروستكردوه.
وتیشی، "ساڵی 2020 ژماره‌ی ترسناك تۆماركراون، بە جۆرێك 333 خۆكوشتن و هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن تۆماركراون،لەم رێژەیەش به‌غداش به‌رزترین رێژه‌ی به‌رده‌كه‌وێت كه 71 حاڵه‌تی تۆماركردوه و بەدوای بەغداش به تۆماركردنی 49 حاڵه‌ت به‌سره دێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ساڵی 2020دا، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراو و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه تۆماركراون گه‌یشتوه‌ته 8777 حالەت، كۆی گشتی ژماره‌ی به‌ندكراوانی به‌ندینخانه‌كانی عێراقیش گه‌یشتوه‌ته 26430 به‌ندكراو.
فازڵ غه‌ڕاوی ئاشكراشیكرد، له‌روداو و خۆپیشاندانه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ساڵی 2019ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 581 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی كوژراون و 25300 کەسیشیان برینداربون.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ به‌ئامانجگرتنی رۆژنامه‌نوسان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاشكرایكرد، له‌مساڵدا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 300 حاڵه‌تی به‌ئامانجكردن و تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران تۆمار كراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، ساڵی 2020 له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 4700 تاوانی كوشتن تۆماركراون، به‌گوێره‌ی رێژه‌ی ساڵانه‌ش عێراق له‌تۆماركردنی زۆرترین تاوانی كوشتندا لە پێشه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بی دایە.
