ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 13ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 5-0 گۆڵ له یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 26 بارزان شێرزاد گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 35 هه‌ردی سیامه‌ند به لێدانی سه‌ر گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌میشدا، شێركۆ كه‌ریم له خوله‌كی 64 گۆڵی سێیه‌می تۆمارکرد.
دواتر بارزان شێرزاد لەرێگەی پاسدانێکی ئێرتۆنی به‌رازیلی، گۆڵی چواره‌می هه‌ولێر و دووه‌می خۆی له یارییه‌كه‌دا تۆمار كرد.
له خوله‌كی 80دا شێركۆ كه‌ریم، گۆڵی پێنجه‌می هه‌ولێر و دووه‌می خۆی له یارییه‌كه‌دا تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه، یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 17 خاڵ و بۆ پله‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش به 15 خاڵ له پله‌ی 13یه.بارودۆخی خراپتربوو، كه ئێستا به هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی، ئاستی وه‌ك پێویست نیە.
