له یارییه‌كانی گه‌ڕی ١٣ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی زاخۆ سەرکەتنێکی گەنگی تۆمارکرد، توانی لە یانه‌ی مینا بباتەوە و سێ خاڵی تریش بەدەست بهێنێت.
ئه‌مڕۆ ئێواره یاریەکە له یاریگا‌ی زاخۆ بەڕیوە چوو و سه‌ره‌تا یانه‌ی مینا به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆلەکەی لەلایەن یاریزان سه‌یف جاسم له خوله‌كی ٢٧ تۆماركرد، به‌ڵام یاریزانانی زاخۆ خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و ئه‌مجه‌د وه‌لید به په‌ناڵتی له خوله‌كی ٣٥ و محه‌مه‌د جه‌واد له خوله‌كی ٨٢، گۆڵه‌كانی زاخۆیان تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یهش زاخۆ سێ خاڵی تری بەدەست هێنا بە ٢١ خاڵ و تیپه‌كه‌ی گەیاندە ریزبەندی پێنجه‌م، یانه‌ی میناش بارودۆخی خراپتر بووه و به ١١خاڵ کەوتە پله‌ی ١٧م.
