لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرانکردنی نرخی کاڵاکان لەبازاردا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار دروست نیه ئەگەر له‌سه‌رو رێژه‌ی سروشتی گران بكرێت
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "دروست نیه كاڵاكان له‌سه‌روو رێژه‌ی سروشتی گران بكرێن و نرخیان بخرێته‌سه‌ر، یان قۆرخكاری تێدا بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزانه‌ی قه‌رزیان به‌دۆلار له‌لای خه‌ڵكه داواده‌كه‌ین كه هاوكاری قه‌رزداره‌كانیان بن له‌م بارودۆخه‌دا".
هەروەها دەلێت ، پێویسته له‌سه‌ر گشت موسڵمانان كه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و هاوكاری بپارێزن و "ئیستغلالی" ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، داواش له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌وردی چاودێری نرخه‌كان بكه‌ن و هاوسه‌نگی رابگرن له پێناو هاوڵاتیان به‌گشتی و كه‌م داره‌مه‌تان به‌تایبه‌تی.
